پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئارد.
گەنم پاش بەتاڵکردن لەناو کۆگادا لە ڕێگەی بەرزکەرەوەوە بەرەوە بژاردن (شەنکردن) ڕێنموونی دەکرێت و پاش لابردنی پاشەرۆک سەرلەنوێ دەڕواتەوە ناو سایلۆی گەنم و ئەم پڕۆسەیە جارێکی تر دوبارە دەکرێتەوە. پاش بژاردن، گەم دەڕوواتە ناو ئامێری جیاکەرەوەی گەنم لە لم بۆئەوەی بەرد، خاک و توێکڵی زیادی ئەو جیا کرێتەوە و پاشان دەڕوواتە ناو ئامێری هاوکێشی ئۆتۆمات بۆئەوەی گەنمەکە تەڕ بکرێت. گەنمی تەڕکراو ۱۴ تاکوو ۲۴ کاتژمێر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و پاش ئەم پڕۆسەیە دەڕوواتە ناو والسەوە بۆ ئاشکردن بۆئەوەی کەپکی گەنم لە مێشکەکەی جیا ببێتەوە. لەکۆتاییدا ئاردی بەهەمهێندراو بە ئامێری بلۆوەر (فووپیاکەر) لەناو سایلۆدا خەزن دەکرێت.
ئارد وە یەکێک لە بەرهەمەکانی خواردنە کە دەورێکی زۆر گرنگ لە سەبەتەی خێزانەکاندا دەگێڕیت. ئارد مادەیەکی پاودەرییە کە لە دەنکی دانەوێڵە یان مادەی تری نشاستەیی بەرهەم دێت. بەگشتی ئەوەی وەک ئارد لە لای ئێمە ناسراوە، ئاردی گەنمە. لەگەڵ ویدا، ئاردی گەنمەشامی، نۆک، جۆ، برینج، گەنمی ڕەش و…ش ئامادە دەکرێت. گرنگترین پێکهاتەی ئارد نیشاستەیە کە ژێرتاقمی کاربۆهیدات دێتە ئەژمار. ئاردی گەنم بەگشتی بۆ ئامادەکردنی نان و سپاگێتی بەکاردەهێندرێت. هەروەها بە هۆی تایبەتمەندی نایاب، دەکارکردنی جیاوازی هەیە. چەند کەیسی جۆرەکانی ئارد لە کارگەدا بریتییە لە:
- ئاردی نۆل کە لە بەشی ناوەندی ئاندۆ سپرێم بەرهەم دێت.
- ئاردی ئەستێرە کە لە ئاندۆسپرێم و ڕێژەیەک توێکڵ بەرهەم دێت.
- ئاردی تافتوون و نان کە لە ئاندۆسپرێم بەرهەم دێت.
- ئاردی ماکاڕۆنی بەگشتی لە جۆرێک گەنم بە ناوی “دورووم” بەرهەم دێت.