کارگەی آرد فسا

کارگەی آرد فسا لە پێناو پەرەپێدانی پیشەسازی پارێزگای فارس و بەهەمهێنانی جۆرەکانی ئارد بۆ نانکردن و پیشەسازی لە ساڵی ۱۹۸۷دا دامەزراوە. ئەم کارگەیە لە کیلۆمەتری ۱۶ی جادەی فەسا بۆ شیرازە.
کارگەی آرد فسا بە توانایی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە ۵۰۰ تەن جۆرەکانی ئاردی نانکردن و پیشەسازی بەشێک لە پێداویستییەکانی ڕۆژانەی دەکارکەرانی ئەم مادە سەرەکییە دابین دەکات.
کارگەی فسا ۵۳ کەس فەرمانبەر و تەکنیککاری هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی ئارد، کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی، تەکنیکی و ئەندازیاری، ئیداری و خزمەتگوزارییەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ناوەندە، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەم بە کوالیتی باش، بە ڕەچاوکردنی هەموو ستانداردە جیهانییەکانە بۆئەوەی جگە لە خزمەتکردن، ڕەزامەندی مشتەری بەدەست بێنێت.
هەوڵ و تێکۆشانی گشتی ئەم کۆمپانیایە، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بە کوالیتی باش وبە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی دونیایە بۆئەوەی سەرنجی مشتەری و دەکارکەرەکانی خۆی ڕاکێشێت. هەروەها هەموو هەوڵی خۆی بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی و جۆراوجۆرکردنی بەرهەمی بەرهەمهێندراوی خۆی.